Kurdiksi

DIDAR یارمه‌تی خه‌ڵک ده‌دات داب و نه‌ریته‌ زیانبه‌خشه‌کانی ناو کلتووری خۆیان بناسن و به‌رگری بکه‌ن له‌ ناکۆکی شه‌ڕه‌ف و نامووس DIDAR چالاکی و ڕێنمایی به‌کۆمه‌ڵ پێشکه‌ش ده‌کات به‌ زمانه‌ جیاوازه‌کان له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارودۆخدا که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژی شه‌ڕه‌ف ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ نهێنی وبێبه‌رامبه‌ره‌ و ده‌که‌وێته‌ به‌رده‌ستی هه‌مووان.

 

دهربارهی DIDAR

DIDAR چالاکی ده‌کات له‌سه‌ر چه‌مکی کلتووری شه‌ڕه‌ف و نه‌ریته‌ زیانبه‌خشه‌کان که‌ ئاکامی ئه‌وانن. ئامانجی ئێمه‌ به‌رگری هه‌ڕه‌شه‌ی ئابڕوویه‌.

خزمه‌تگوارییه‌کانمان نهێنی و بێبه‌رامبه‌ره‌ و ده‌که‌وێته‌ به‌رده‌ستی هه‌مووان. ئێمه‌ لاینه‌گری هیچ ده‌سته‌یه‌کی ئایینی یان سیاسی نین.  ئێمه‌ به‌شێکین له‌ یه‌که‌ی توندوتیژی و خۆتێوه‌ردان له‌ قه‌یرانی Setlementti Tampere ry. تێچوونی چالاکییه‌کانمان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ندروستی و له‌ رێگه‌ی داهاتی Veikkaus ه‌وه‌ دابین ده‌کرێت.

چی دهکهین

ئێمه‌ ده‌سته‌کانی مشتومڕ به‌ زمانه‌ جیاوازه‌کان و هه‌روه‌ها کارگه‌کانی گفتوگۆ، ده‌سته‌کانی چالاکی، ڕووداو و که‌مپه‌کان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین.  هه‌روه‌ها له‌ هه‌ر بارودۆخێکی ئه‌سته‌مدا که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژی شه‌ڕه‌فه‌، گفتوگۆ و ڕێنمایی پێشکه‌ش ده‌که‌ین.

چه‌ند نموونه‌ی توندوتیژی ئابڕوو له‌ خواره‌وه‌دا هاتووه‌:

  • بۆ جلوبه‌رگ له‌به‌رکردن ناتوانیت بڕیار بده‌یت.

  • ڕێگەپێدراو نیت بە ئازادی لەماڵەوە بڕۆیتە دەرەوە .

  • بۆت نیه‌ پاره‌که‌ت به‌کار بێنیت.

  • بۆت نیه‌ بڕیار بده‌یت له‌گه‌ڵ کێدا دیدار بکه‌یت یان له‌گه‌ڵ کێدا کات به‌سه‌ر به‌ریت.

  • زه‌ختیان بۆ هێناویت به‌پێچه‌وانه‌ی ویستت زه‌واج بکه‌یت.

  • کەسێک دەستەواژەی ناشیرن و بێزارکەر بەرامبەر ت بەکار دێنێت

ئێمه‌ هاریکاری ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ تاک، خێزان و کۆمه‌ڵگاکاندا. ده‌توانین ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسانه‌ی به‌کۆمه‌ڵن، به‌ ته‌له‌فۆن، ئیمه‌یل یان له‌ نزیکه‌وه‌ قسه‌ بکه‌ین.

ئێمه‌ خه‌ڵک هان ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی قسه‌ بکه‌ن له‌سه‌ر چه‌مکی نامووس و شه‌ڕه‌فی پێویست و مشتومڕ بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانیان و که‌سانی تری کلتووری خۆیاندا. پشتگری خه‌ڵک ده‌که‌ین و یارمه‌تیان ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌سته‌م وه‌ها چاره‌سه‌ر بکه‌ن که‌ ڕێز بگیرترێت له‌ مافی مرۆڤی هه‌موو تاکه‌کان.

به‌ مشتومڕ له‌سه‌ر پرسه‌کان به‌ هاوکاری یه‌کتر یارمه‌تی تاکه‌کان ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی بۆ ناکۆکی هه‌نووکه‌یی ڕێگه‌چاره‌ی به‌بێ توندوتیژی بدۆزنه‌وه‌.  هه‌روه‌ها ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنین بۆ چاوپێکه‌وتنی کلتووره‌ جیاوازه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا و ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنین بۆ گفتوگۆی ڕاسته‌قینه‌ له‌ نێوان تاکه‌کاندا. 

 

ئهم خزمهتگوزاریانه بۆ کێیه؟

چالاکییه‌کانمان بۆ هه‌ر که‌سێکی کۆچبه‌ره‌ که‌ له‌ فینلانددا ده‌ژیت و له‌وانه‌یه‌ ژیانی ئه‌و داب و نه‌ریتی زیانبه‌خشی نامووسی تێدا بێت. خزمه‌تگوزارییه‌کانمان بۆ هه‌مووان، جیا له‌ پشینه‌ یان هۆکاری کۆچکردنیان بۆ فینلاند له‌به‌رده‌سته‌.

ده‌توانیت به‌ ته‌له‌فۆن یان ئیمه‌یل په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌یت و هه‌روه‌ها ده‌توانیت ئه‌مه‌ وه‌ک که‌سێکی نه‌ناس بکه‌یت.

فه‌رمانبه‌ره‌کانمان به‌ زمانه‌کانی فینلاندی، نه‌رویجی، ئینگلیزی، کوردی، فارسی و ده‌ری قسه‌ ده‌که‌ن.  گه‌ر پێویست بکات، وه‌رگێڕ به‌کار دێنین.

نووسینگه‌که‌مان له‌ تامپره‌یه‌ به‌ڵام ده‌توانیت له‌ هه‌ر کوێیه‌کی فینلاندوه‌ له‌گه‌ڵمان له‌ په‌یوه‌ندیدا بیت.